ناس کورد-
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە کرد و پاڵپشتی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە توندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی وڵات ناوبرد.
ئەوەش هاتووە، لۆرد ئهحمهد هاوخهمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی بێ تاوان له هێرشهكەدا دەربڕی و پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپاتکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بن.