کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد قائیمقامی شنگال، هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی درووست‌کردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، کە دەبێتەهۆی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال و موسڵ، بەوهۆیەشەوە داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ ئێزدییەکانی شنگال دەکات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال ڕایگەیاند، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا دروست دەکات و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچانەوە بۆ ناوچه سنوورییه‌كان، به تایبه‌ت بۆ شنگال و دەشتی نەینەوا". . قائیمقامی شنگال ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ شنگال دروست بكرێت، کە ئه‌مەریكا و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن. . هاوکات میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، پێک‌ھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا دەستی بە کارکردووە. . مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە: " بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر چیای شنگال هۆکاری نەگەڕانەوەی ئێزدییەکانە بۆ ناوچەکانیان، چونکە پەکەکە رێز له یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات". .