گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

مامۆستایەکی ئاینی بۆ جاری دووەم لە وتاردان دوورخرایەوە: وتیان وەزارەت زۆر لێت توڕەن

2022.09.29 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایەکی ئاینی بۆ جاری دووەم لە وتاردان دوورخرایەوە: وتیان وەزارەت زۆر لێت توڕەن

ناس کورد-

مامۆستای ئاینی عەباس ساڵح لە دەربەندیخان بۆ جاری دووەم لەلایەن ئەوقافەوە لە وتاردان دوورخرایەوە، ناوبراو بە ناس کوردی ڕاگەیاند کە "لەوانەیە قبوڵی جوڵەی کۆمەڵایەتی من و وتنی حەق نەکەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مامۆستای ئاینی عەباس ساڵح لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "لە سالی 2004 کە دامەزراوم بەڵام تا ئێستا مزگەوتم نییە، ئەمەش شتێکی دەگمەنە لە هەموو عێراق، هۆکارەکەش لەوانەیە هەر ئەوە بێت کە مەلای خۆیان نیم."

 

وتیشی، "ساڵی 2017 کاتێک لە گوندێک خۆبەخشانە وتارم دەدا، بەهۆی وتارێکمەوە لەبارەى هێرشەکەی سەر دووزخورماتوو لە وتاردان دوورخرامەوە."

 

باسی لەوەشکرد کە "ماوەی هەشت هەفتەیە لە مزگەوتی ئیخڵاس لە دەربەندیخان دەستمکردەوە بە وتاردان لەبری مامۆستایەکی خۆم، بەڵام لە ئەوقافەوە تەلەفۆنم بۆ کرا و پیم وترا کە لە وەزارەتەوە زۆر لێت توڕەن تەنها بەهۆی بەهۆی وتارەکانتەوە، لە دواین وتاردا باسی پڕۆژەیاسای توندوتیژی خێزانیم کردبوو." 

 

وتیشی، "پێیان ڕاگەیاندنم کە پێویستە یەکشەممە بچم بۆ ئەوقافی گەرمیان".

 

ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەبارەى دورخستنەوەی دا.