گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئاسایش: سێ دز دەستگیرکران کە یەکێکیان دەستدرێژی سێکسی کردووتە سەر یەکێکی تریان

2022.09.29 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش: سێ دز دەستگیرکران کە یەکێکیان دەستدرێژی سێکسی کردووتە سەر یەکێکی تریان

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە و دەرکەوتووە یەکێکی لە تۆمەتبارەکانی دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر یەکێکی تریان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ، و ،ع) و (م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ) کە هەرسێکیان دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن دەستگیرکران کە باندێکێ دزیکردنیان پێکهێنابوو."

 

دەشڵێت، ئەو باندە لە شاری سلێمانی "لەم شوێنانە دزیان کردبوو، لە مزگەوتی ڕەحمان لە گەڕەکی کانی کوردە، لە مزگەوتی فیردەوس لە گەڕەکی ڕاپەڕین، لە مەحەلێکی چیمەنتۆو چەو و لم کە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان".

 

ئاسایش لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، "لە کاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری".


باسی لەوەشکردووە کە "لە کردەوەیەکی دیکەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج )ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیرکرد هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت".


دەشڵێت، "تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی (393 - 446) لەیاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

me_ga.php?id=5675me_ga.php?id=5674me_ga.php?id=5673