گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نیشتمانپەروەری دروشم نییە’’

بەرپرسێکی پارتی سەرسوڕمانی خۆی لە ’’بێدەنگی سیاسییە شیعەکان’’ دەربڕی

2022.09.29 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پارتی سەرسوڕمانی خۆی لە ’’بێدەنگی سیاسییە شیعەکان’’ دەربڕی

ناس کورد-

بەنگین ڕێکانی، سەرکردە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندەکانی ئەو حزبە بۆ بەغدا سەرسوڕمانی خۆی لە "بێدەنگی سەیر"ی سیاسەتمەدارانی شیعە لەبارەى بۆردومانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین ڕێکانی لە تویتێکیدا (29ی ئەیلوولی 2022) دەڵێت، "ئایا سەیر نییە برا سیاسیە شیعەکانی عێراقمان لە بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان بێدەنگ بن؟ ئایا بێدەنگ دەبن ئەگەر بەغدا بە بیانووی بوونی ئاوارەی بیانییەوە لەلایەن وڵاتێکەوە بۆردومان بکرێت؟

 

لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت، "قبوڵکردنی دەستێوەردانی دەرەکی و پێشێلکردنی سەروەری پرەنسیپە و ڕێگە نەدان بە وڵاتێک دەستوەردان بکات بە مانای ڕێگەدان بە وڵاتەکەی تر نییە!"

 

لە کۆتایی تویتەکەیدا دەڵێت: "نیشتمانپەروەری دروشم نییە".