ناس کورد-
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕەتیکردەوە هیچ نیازێکیان هەبێت بۆ بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرانسەری وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا (29ی ئەیلولی 2022) ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك پەیجی سۆشیال میدیاوه بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به داواكاری یه‌كێك له ده‌زگا حكومییه‌كان بۆ پچڕانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ڕاست نییە و ڕەتیدەکەینەوە."
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه هیچ نیازێکیان نییە خزمەتگوزاری لە بەغدا و پارێزگاکان ببڕن.
داواش دەکات میدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وریا و چاوکراوە بن لە گواستنەوەی هەواڵەکان و وەرگرتنی لێدوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش بڵاوکردنەوەی.