گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

بایدن هەڵەیەکى دیکەى کرد: بانگى ئەندامێکى کۆنگرێس دەکات کە مانگێکە مردووە

2022.09.29 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن هەڵەیەکى دیکەى کرد: بانگى ئەندامێکى کۆنگرێس دەکات کە مانگێکە مردووە

ناس کورد-

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆنفرانسى برسێتی و قەیرانی خۆراک بانگى ئەندامێکى کۆنگرێسى کرد کە مانگى رابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لە وتارەکەیدا بانگى جاکی والۆرسکی ئەندامی کۆنگرێسى کرد کە مانگى رابردوو کۆچى دواییکرد و وتى "جاکی تۆ لە کوێیت، تۆ لێرەیت؟ پێموایە ئەو لێرە دەبێت".

 

هەڵەکەى بایدن کۆشکی سپی ناچار بە رونکردنەوە کرد و وتى "هۆکاری هەڵەى سەرۆک ئەوەیە کە ژنە کۆچکردووەکە یارمەتی ڕێکخستنی کۆنفرانسەکەى داوە".

 

ئاماژەی بەوەدا "بایدن هەروەها بیری لە میوانداریکردنی خێزانی والۆرسکی کردووەتەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، ئەوەش رەنگە وای لێکردبێت بە هەڵە ناوی بردبێت”.