ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی حاڵەتى برینداربوونى لەناو خوێندکاراندا راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئێران لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالان حەمەسەعید (29ی ئەیلوولی 2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین بۆ سەر هەر دامەزراوەى پەروەردەیی و مامۆستایان و پەروەردەكاران و منداڵان، دیمەنەکانی دوێنێ زۆر کارەساتبار بوون."
ڕوونیشیكردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا ژمارەیەك خوێندكار بریندار بوون، "لەگەڵ پەروەردەی قەزای كۆیە و پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لە پەیوەندیداین، هەروەها دوێنێ لە نزیكەوە بەدواداچوونمان بۆ دۆخەكە كرد، سوپاسی خوای گەورە دەكەین كە هیچ خوێندکارێک شەهید نەبووە”.
وەزیرى پەروەردە دووپاتیکردەوە "وەزارەتەکە برینداربوون و حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خوێندکاراندا تۆمارکردووە لە ئەنجامی هێرشەکان".