گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عەبدولوەهاب ساعدی: 70 تیرۆریستمان لە هەولێرو سلێمانی بە پێناسی ساختەوە گرتووە

2022.09.29 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولوەهاب ساعدی: 70 تیرۆریستمان لە هەولێرو سلێمانی بە پێناسی ساختەوە گرتووە

ناس کورد-

 

فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆرى عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ 70 تیرۆریستیان لە هەولێرو سلێمانی گرتووە کە پێناسی ساختەیان بۆ خۆیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولوەهاب ساعدی لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "ئێمە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ٦٧٤ تیرۆریستمان دەستگیرکردووە و ٢٣٢ تیرۆریستمان کوشتووە، بە یارمەتی فڕۆکەوانی سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٧١٠ هێرشمان ئەنجامدا و زیاتر لە ٥٠٠ حەشارگەمان وێران کردووە".

 

دەشڵێت، کەمپی ئەلهۆل زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسی تێدایە و بۆمبێکی تەوقیتکراوە.

 

ساعدى جەختیکردەوە، دامەزراوەی ئەمنی دوورە لە رکابەریی سیاسی و ئەوان لەژێر فەرمانەکانى فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندان.

 

باسى لەوەشکرد، ئێستا هاوکارییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر نایاب و ناوازەیە و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەیە.