گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکانى ئێران

کونسوڵگەرى ئەمەریکا لە هەولێر هۆشدارى دەدات

2022.09.29 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵگەرى ئەمەریکا لە هەولێر هۆشدارى دەدات

ناس کورد-

کونسوڵگەرى ئەمەریکا لە هەولێر هۆشدارییەکى ئەمنى رایگەیاند، بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانى ئێرانەوە لەخاکى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا هەولێر لە راگەیەنراوێکدا (29-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەردەوامە لە وەرگرتنی ڕاپۆرتی میدیایی سەبارەت بە هێرشی بەردەوامی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکییەکانی هێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ سەر گروپە کوردییەکانی دژە ئێران لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت بە هیچ دڵنیاییەوە بڵێت کە ئەم هێرشانە کۆتایی هاتووە.

 

داواشى لە هاوڵاتیانى ئەمەریکى کردووە، بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامی مەدەنی،  توانای سنوورداری کمیسیۆنی عێراق بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی، گەشت نەکەن بۆ عێراق.

 

هەروەها داوایکردووە هاوڵاتییانى ئەمەریکى لەم شوێنانە دوربکەونەوە:

 

- دوورکەوتنەوە لە ناوچە ئامانجدارەکان: پردێ (نزیک کەرکوک)، کۆیە (٤٥کم لە هەولێرەوە)، و زرگوێز/ڕانیە (ڕۆژهەڵاتی سلێمانی).

 

- دوورکەوتنەوە لە ناوچە سنوورییەکان کە کێشەیان لەسەرە.