گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

چیرۆکى رەیحانە و وانيار

’’بڕیارى کۆتایی’’ لەسەر ژیانى وانيار دەدرێت..باوکى: بڕیارەکە زۆر قورسە و دوو دڵم

2022.09.29 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیارى کۆتایی’’ لەسەر ژیانى وانيار دەدرێت..باوکى: بڕیارەکە زۆر قورسە و دوو دڵم

ناس كورد-

 

زانیار رەحمانى لەکاتێکدا هێشتا شۆکى گیان لەدەستدانى هاوسەرە دوو گیانەکەى بەرینەداوە، دەبێت بڕیارێکى سەخت بدات لەسەر ژیانى کۆرپەکەى کە هاوکات لەگەڵ گیان لەدەستدانى رەیحانەى هاوسەرى هاتە دنیاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرلەبەیانى (28-9-2022) زانیار کە پاسەوانى بارەگایەکى حزبى دیموکراتى کوردستانە لەکۆیە، لەڕێگەدا بوو بەرەو ماڵەوە کاتێک موشەکێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە بەسەختى برینداربوو.

 

بەهۆى هێرشەکەوە رەیحانە کەنعانى هاوسەریشى برینداربوو، بەڵام برینداربوونى مێردەکەى ئازارى برینداربوونى لەبیر بردەوە، بۆیە بەپیرى زانیارەوە رۆیشت تا بەپەلە بیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵام لەپڕ لەهۆش خۆى چوو کەوتە سەر زەوى و گوازرایەوە نەخۆشخانە.

 

دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە پزیشکەکان خێرا بڕیاریاندا بە نەشتەرگەریی منداڵەکەى ناو سکى دەربهێنن، چونکە مەترسی لەسەر ژیانى هەبوو، منداڵەکە بەزیندویی هاتە دنیا، بەڵام دایکى بۆ دواجار چاوەکانى لێکنا.

 

ئێستا زانیار کە لەلەلایەک تەرمى هاوسەرەکەى لەپزیشکى دادە و چاوەڕوانى بەخاکسپاردنە، کەوتووەتە دۆخێکى سەختترەوە، ئەویش بڕیاریدانە لەسەر مانەوەى کۆرپەکەى کە لەژێر هەناسەدانى دەستکردایە یاخود لێکردنەوەى بۆرییەکان و گیان لەدەستدانى.

 

"نەخۆشخانەکە چاوەڕوانى بڕیارى من دەکەن کە ئایا ئەو منداڵە لە ژیاندا بمێنێت یان نا، بەس دڵى کاردەکات و مێشکى وەستاوە"، زانیار بە چاوى پڕ لە گریانەوە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وایوت.

 

وتیشى "پزیشکەکان دەڵێن ئەگەر بشمێنێت مێشکى ئیش ناکات، %99 ى ئەو منداڵانە نامێنن، ئەگەر بشمێنن تا پێنج بۆ شەش ساڵ دەتوانن بژین".

 

پزیشکەکان دەڵێن، هۆکارى وەستانى مێشکى منداڵەکە ئەوەیە کە لەکاتى برینداربوونى دایکى ئۆکسجین نەچووە بۆ مێشکى و ئەگەرى مانەوەى لە ژیاندا لاوازە.

 

 "کاتێک هاوسەرکەم نەیتوانى بوو هەناسە بدات و منداڵەکەش ئۆکسجین نەچووە بۆ مێشکى و وەستاوە، وانەر هاوکات لەگەڵ گیان لەدەستدانى دایکى هاتە دنیاوە"، زانیار وایوت.

 

دەشڵێت "تا کاتژمێر دووى شەو لە نەخۆشخانە بووم، ئێستاش دۆخى بەرەو خراپبون دەچێت، دوو دڵم نازانم ئایا بڕیار بدەم ئۆکسجین لەمنداڵەکە بکرێتەوە یان نا".

 

زانیار و رەیحانە دوو ساڵ لەمەوبەر هاوسەرگیریان کرد و لەکۆیە ژیانیان بەسەر دەبرد و چاوەڕوانى یەکەم منداڵیان بوون، بەڵام هێرشە موشەکییەکەى ئیران سەرلەبەرى ژیانیانى تێکدا، دواى گیان لەدەستدانى رەیحانە.

 

"لەسەر داواى دایکى ناومنا وانیار، ئەو لە پێنج مانگیدا ناوەکەى بۆ دۆزیبووەوە"، زانیار وایوت.

 

تەرمى رەیحان و ئەو کەسانەى دیکە کە بەهۆى هێرشەکانى ئێرانەوە گیانیان لەدەستدا هێشتا نەنێژراون، زانیار دەڵێت "تەرمى رەیحان هێشتا نەنێژراوە، ئەگەر بڕیارى کۆتاییماندا هەردووکیان پێوە دەنێژین".

 

"لەکاتى هێرشەکەدا کە من برینداربووم ئەویش بریندارببوو بەڵام بەخۆى نەزانى بوو، هەوڵیدا من رزگار بکات، کە دۆخى منى بینى بەو شێوەیە کە هەموو جەستەم خوێن بوو لەهۆش خۆى نەما و کەوتە سەر زەوى دواتر بەپەلە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەگەرى لەدایکبونیان بۆ کرد، بەڵام خۆى لەکاتى نەشتەرگەرییەکەدا گیانى سپارد"، زانیار وایوت.