ناس کورد-
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایکرد بەپەلە هێرشەکانى ئێران لەخاکى هەرێم بوەستێنرێت رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سكرتێری گشتی لە بەیاننامەیەكدا (29ی ئەیلولی 2022) وتى "گۆتێرێس بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بۆردومانانە دەكات كە کرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق لەنێویاندا ناوچە مەدەنییەكان".
جەختیشیکردەوە کە پێویستە دەستبەجێ ئەو هێرشانە بوەستێنرێت، هەروەها داوای كرد ڕێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق و بنەمای پەیوەندیی باشی دراوسێ بگیرێت".
لاى خۆیەوە، پەرلەمانی عەرەبی بەتوندی ئیدانەی ئەو بۆردومانەی كرد كە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی كردبووە ئامانج و ژمارەیەك قوربانی و برینداری لێكەوتەوە.