ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی پێشبینى دەکات لە کۆتایی پایزدا پەڵە بدات و وەرزی دابارین لەدوو ساڵی پێشتر باشتربێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاڵاو هیدایەت (29-9-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەگەر بارانی پەڵە کەوتە مانگی 10 ئەوا بارانی پەڵە پێشکەوتووە ئەگەر لەمانگی یانزەدە پەڵەیدا ئەو واتا پەڵەی لەکاتی خۆیدا داوە، ئەگەری بارانی پەڵە کەوتە مانگی دوانزەوە بارانی پەڵە دواکەوتووە، ئەگەری پەڵەی لەوەرزی پایزدا بدات بەگشتی ئەوا نیشانەی ئەوەیە وشکە ساڵی کۆتایی هاتووە".
دەشڵێت "پێشبینی دەکەین لەناو مەودای دووەمی وەرزی پایزو کۆتایەکەی بەتایبەتی پەڵەی بەگشتی لەناوچەکان بدات".
"ئەوەندەی ئێمە لێکمان داوەتەوە زۆر بەوردی بەپێی ڕەگەزەکانی کەش و هەوا وەک پلەی گەرمی و باو پەستانو شێ و دابارینو وە سود وەرگرتن لەزۆرترین داتای ساڵانی ڕابردوو شیکاریمان بۆ زەریاو دەریایەکان وا دەردەکەوێت کە وەرزی دابارینی داهاتوو 2022 - 2023 لەدوو ساڵی پێشتر باشتر دەبێت بەئەگەرێکی زۆرەوەو مەترسی وشکە ساڵی نیە بەگشتی لەناوچەکان و ساڵێکی باشەو خراپ نابێت"، ئەوەش بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە.