گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕاوێژکارى بارزانى ’’پەیوەندى پشت پەردەى’’ ئاشکراکرد

2022.09.28 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارى بارزانى ’’پەیوەندى پشت پەردەى’’ ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

مەسعود حەیدەر راوێژكاری مەسعود بارزانى ئاشكرایكرد، ماڵی شیعە لە پەیوەندى بەردەوامدان لەنێویاندا رەوتی سەدری، پێشبینیشدەکات دەكات هەڵبژاردنی پێشوەختە دوو ساڵى دیکە ئەنجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود  حەیدەر لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا  (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) رایگەیاند، "دانیشتنی پەرلەمان بەپەلە نەبووە، نزیکەی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ناکرێت پرۆسەی سیاسی بوەستێنرێت و وڵات بەرەو نادیار جێبهێڵرێت".

 

حەیدەر لە درێژەی قسەکانیدا وتى "لە پشت پەردەوە پەیوەندی لەناو ماڵی شیعەدا هەیە، لەنێویاندا رەوتى سەدری کە جەماوەرى خۆی هەیە و ناتوانرێت لە پرۆسەی سیاسی دووربخرێتەوە".

 

دەشڵێت "ئاژاوە خزمەت بە عێراقییەکان ناکات، هاونیشتمانی عێراقیش مافی خۆیەتی ناڕەزایی دەرببڕێت. هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت کە لەدوو ساڵ تێناپەڕێت".

 

پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگیی هەوڵەكانى بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر لە حەنانە ئاشكرا كردبوو كە بە "رێگای راستەقینەی دەربازبوون لە قەیران" وەسفی كردبوو.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانی فەتح کە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە، سالم عەنبەکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى فەرمى (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) وتى "هێشتا وادەی کۆبوونەوەی حەنانە دیاری نەکراوە، هەمووان چاوەڕێی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن بۆ ئەوەی داواکارییەکانی سەدر بزانن".