گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەیاننامەیەک لە چوارچێوەى هەماهەنگییەوە لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێ

2022.09.28 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەک لە چوارچێوەى هەماهەنگییەوە لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێ

ناس کورد-

 

چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لەگفتوگۆى نێوان هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەت و ئەو لایەنانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشدارى کابینەى داهاتوو بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەکە (28-9-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سوپاسی ئەندامانى پەرلەمانى کردووە بۆ دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان.

 

هەروەها جەخت لەسەر گرنگی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و بەردەوامى دیالۆگى نێوان هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و ئەو لایەنانە دەکاتەوە کە ئارەزووی بەشداریکردن دەکەن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە دەسەڵاتی تەواوەوە کە توانای پێشخستنی دۆخى خزمەتگوزاری و ئەمنی هەبێت.

 

پەرلەمانى عێراق (28-9-2022) کۆبوونەوەکانى دەستپێکردەوە و لەیەکەم هەنگاویدا دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبوسى لەپۆستى سەرۆکى پەرلەمان رەتکردەوە، هەروەها موحسین مەندەلاوی، پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆی بەغدا بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژارد.