گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر بۆردومانکردنى هەرێم

عێراق باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکات

2022.09.28 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، سبەینێ باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکەن و یاداشتێکى ناڕەزایی پێشکەش دەکەن لەبارەى هێرشەکانى ئێران لەخاکى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن (28-9-2022) لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "ئێمە كێشەمان لەگەڵ رێكخراو و لایەنە چەكدارەكانی وەك پارتی كرێكارانی كوردستان هەیە، كە حزبێكی چەكداری توركیایە، كاتێك رووی كردە عێراق كێشەی بۆ حكومەتی عێراق و حكومەتی كوردستان دروست كرد".

 

وتیشى "چووینە ئەنجوومەنی ئاسایش و سكاڵامان لەسەر بۆردومانەكەی توركیا لە زاخۆ تۆماركرد، لێكۆڵینەوەكانیش لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەردەوامن".