گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەڵمانیا: هێرشى ئێران لەخاکى هەرێم قبوڵ ناکرێت

2022.09.28 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا: هێرشى ئێران لەخاکى هەرێم قبوڵ ناکرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشەکانى ئێران لەخاکى هەرێمى کوردستان قبوڵناکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانى قوڵى خۆى دەربڕیوە بەرانبەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق کە هاوکاتن لەگەڵ خۆپێشاندانی ناوخۆیی لە ئێران. 

 

دەشڵێت هەوڵەکانی بەستنەوەی هۆکارەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بە وڵاتانی دراوسێ رەتدەکەنەوە و پێویستە تاران رێز لە سەروەریی یەکپارچەیی خاکی عێراق بگرێت و دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت.

 

سوپاى پاسدارانى ئێران چوارشەممە (28-9-2022) بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانى لەهەرێمى کوردستان کردە ئامانج.  

  

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، بەهۆى هێرشەکانەوە حەوت کەس کوژراون و 24 کەسی تریش بریندار بوون.