گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

133 کەس لە ئاڵۆزییەکانى بەغدا برینداربوون

2022.09.28 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
133 کەس لە ئاڵۆزییەکانى بەغدا برینداربوون

ناس کورد-

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق رایگەیاند، بەهۆى ئاڵۆزییەکانى بەغداوە 133 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى میدیاى ئەمنى لە راگەیەنراوێکدا (28-9-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، لەئەنجامى ئاڵۆزییەکان لە بەغدای پایتەخت، کە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویدا، چوار ئەفسەر و 118 ئەندامى هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، لەگەڵ 11 هاوڵاتی مەدەنی.

 

داواش لە هەموو لایەک دەکات پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەردەچن.