گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدى سەرۆککۆمار

چوارچێوەى هەماهەنگى پەیامێک ئاڕاستەى پارتى و یەکێتى دەکات

2022.09.28 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى پەیامێک ئاڕاستەى پارتى و یەکێتى دەکات

ناس كورد-

 

کوتلەى سەنەدى نیشتیمانى کە بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، چوارچێوە چاوەڕوانى پارتى و یەکێتییە بۆ یەکلایکردنەوەى کاندیدى سەرۆککۆمار تا سەرۆکوەزیرانى نوێ رابسپێردرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکى کوتلەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (28-9-2022) وتى "گەڕانەوەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران گەڕانەوەى هیوایە بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ".

 

وتیشى "چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ کێشەیەکی لە پێکهێنانی حکومەتدا نییە و کاندیدی خۆی ڕاگەیاندووە و چاوەڕێی برایانی کورد دەکەین کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار یەکلایی بکەنەوە".

 

ئەسەدى دەشڵێت "خۆپێشاندانی ئاشتیانە مافێکە کە دەستوور گەرەنتی دەکات، کەس مافی ئەوەی نییە ڕێگری لێ بکات، لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەران دەبێت پابەندی یاسا و ڕێسا بن".