گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەست بە 36هەمین ساڵی ئازادی کورد دەکەین

پەکەکە: لەماوەی 35 ساڵدا 50 هەزار شەهیدمان داوە

2019.08.13 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە: لەماوەی 35 ساڵدا 50 هەزار شەهیدمان داوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار شەهید و چەند هێندەی تر برینداریان لە ڕوبەڕووبونەوە چەکدارییەکاندا لەگەڵ حکومەتەکانی تورکیا هەیە. . ئەمڕۆ سێشەممە  13ی ئابی 2019، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی دەستپێکردنی خەباتی چەکدارییان دژی حکومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا پەکەکە ئاماژەی بەوەكردووە: "لە ماوەی 35 ساڵی خەباتی چەکداریدا زیاتر لە 50 هەزار شەهیدمان داوە و هەروەها چەندین هێندە زیاتر بریندارمان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو". . پەکەکە بە ئاماژەدان بەوەی دەست بە 36هەمین ساڵی ئازادی کورد دەکەن، جەختیکردووەتەوە کە، بەردەوام دەبن لە خەباتی چەکداری. . شەڕی گەریلا بۆ ئازادیی کوردستانی باکور لە سەر دەستی عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەیی "مەعسوم کۆرکماز" لە 15ی ئابی ساڵی 1984 دەستیپێکرد و ماوەی 35 ساڵە بەردەوامە. .