گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشەکانى ئێران راگەیاند

2022.09.28 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشەکانى ئێران راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشەکانى ئێران لەخاکى هەرێمى کوردستان "بێ پاساون".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێد پڕایس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "بە توندی پەنابردنی ئێران بۆ بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و هێرشکردن لە رێی درۆنەوە کە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامیدان ئیدانە دەکەین، چونکە پێشێلکاریەکی بێپاساوی سەروەری و خاکی عێراقە". 

 

وتیشى "هەروەها ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە باس لە زیانی گیانیی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکەن و بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هەر حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لە دەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا". 

 

نێد پڕایس دەڵێت "لەگەڵ ئەوەشدا، ئیدانەی زیاتری وتەکانی حکومەتی ئێران دەکەین کە باس لە هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات دژی عێراق. شان بە شانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین دژی ئەم هێرشە بێشەرمانە بۆ سەر سەررەوەریان".

 

سوپاى پاسدارانى ئێران چوارشەممە (28-9-2022) بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانى لەهەرێمى کوردستان کردە ئامانج.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، بەهۆى هێرشەکانەوە حەوت کەس کوژراون و 24 کەسی تریش بریندار بوون.