گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەبارەى هێرشەکانى ئێران لە پردێ ئاشکراکرا

2022.09.28 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى هێرشەکانى ئێران لە پردێ ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان رایگەیاند، دووجار لەلایەن ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەر سەنگەرەکانیان و بەهۆیەوە پۆلێک فەرماندە و پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن یەزدان پەنا (28-9-2022) لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "کاتژمێر 10:25 خولەک پۆلێک درۆنى خۆکوژ و موشەک هاوێژ سەنگەرەکانى هێزەکانیان لە پردێ کردە ئامانج".

 

وتیشى لەو هێرشەدا زیاتر لە 10 درۆنى خۆکوژ هێرشیان کردووە، لەگەڵ دەیان موشەک کە ئاڕاستەى سەنگەرەکان کراون.

 

حسێن یەزدان پەنا باسى لەوەشکرد، هێرشى دواتر بە شەش موشەکى بالیستى بووە بەپێی زانیارییەکان لەسەردەشتەوە ئاڕاستەکراون.

 

دەشڵێت، کەمتەرخەمى ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەم پرسەدا بەروونى دەبینرێت، هاوپەیمانان سنورەکانى هەرێم وسەنگەرى فەرمى پێشمەرگە لەگەڵ داعش ناپارێزن.