ناس کورد-
شانەى میدیاى ئەمنى عێراق بەرزبوونەوەى ژمارەى بریندارانى هێرشەکەى ناوچەى سەوزى بەغداى بۆ حەوت کەس راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شانەى میدیاى ئەمنى (28-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لە هێزە ئەمنییەكان برینداربوون بۆ 7 كەس زیادیكرد، كە برینەكانیان جیاوازە.
کەمێک پێش ئێستا چەند گولـلە هاوەنێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیک بینای پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە.
شانەى میدیاى ئەمنى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێرشەکە لەرێگەى سێ گولـلەهاونەوە ئەنجامدراوە، یەکەمیان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و ئەوی دیکەیان لە نزیک میوانخانە، سێیەمیان لە نزیک بازگەى قودس کەوتەخوارەوە.