گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راگەیەنراوێکى بەپەلە لە وەزیرى سەدرەوە

2022.09.28 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێکى بەپەلە لە وەزیرى سەدرەوە

ناس کورد-

 

وەزیرى سەدر ئیدانەى هێرشەکەى سەر ناوچەى سەوزى کرد و جەختیکردەوە کە ئامانج لەو هێرشە نانەوەى فیتنەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقى (28-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "ئێمە بە توندی بەکارهێنانی توندوتیژی و چەک ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن لایەنە نەناسراوەکانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ بۆردومانکردنی ناوچەی سەوز کە لە ڕێگەیەوە دەیانەوێت فیتنە لە عێراقی خۆشەویستماندا دروست بکەن".

 

دەشڵێت "دیارە ئەو کەسەی کە ئەم کردەیەی ئەنجامدا داگیرکەر و تیرۆر، پاشماوەی بەعسی سەدامین، یان ئەو پارتانەی کە دەیانویست ناوبانگی ڕیفۆرم و ڕیفۆرمخوازان تێکبدەن، یان شۆڕشگێڕان بەو کارە تۆمەتبار بکەن".

 

وەزیرى سەدر ئەوەشى خستووەتەڕوو "وتمان و ئێستاش دەڵێین: نیشتمان لە هەموو شتێک بەنرخترە.. ئەگەر دەستت درێژ بکەیت بۆ کوشتنم دەست درێژ ناکەم بۆ کوشتنت.. خودا پاسەوانی چاکسازیخوازانە".

 

لاى خۆیەوە، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سەرایا سەلام ئیدانەى هێرشەکەى سەر ناوچەى سەوزى کرد کە بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.  

  

مستەفا حەمیداوى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئیدانەى هێرشەکەى کردووە و جەختیکردووەتەوە لەسەر مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانە کە دەستور گرەنتى کردووە.  

  

me_ga.php?id=41803  

  

کەمێک پێش ئێستا چەند گولـلە هاوەنێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیک بینای پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە.  

  

شانەى میدیاى ئەمنى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێرشەکە لەرێگەى سێ گولـلەهاونەوە ئەنجامدراوە، یەکەمیان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و ئەوی دیکەیان لە نزیک میوانخانە، سێیەمیان لە نزیک بازگەى قودس کەوتەخوارەوە، کە بووە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێک و سێ کەسى دیکە.    

  

me_ga.php?id=41800me_ga.php?id=41802me_ga.php?id=41801me_ga.php?id=41798me_ga.php?id=41799