گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم لەبارەى بۆردومانەکانی ئێران هاتەدەنگ

2022.09.28 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەى بۆردومانەکانی ئێران هاتەدەنگ

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە ھەر پاساوێک، ھەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی ھەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.

بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە ھەر پاساوێک، ھەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە ھێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو ھۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بھێنرێت.

سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان