گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆزینەوەی ماددەیەکی شێرپەنجە لە پەتاتەی سورکراو

2019.03.16 - 10:14
دۆزینەوەی ماددەیەکی  شێرپەنجە  لە پەتاتەی سورکراو

 

ناس کورد-

لەتوێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە پەتاتە ئەگەر بەپلەیەکی گەرمی بەرز سور بکرێتەوە، ماددەیەکی ژەهراوی کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی هەیە دروستدەکات.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە شێرپەنجەییەکان، توێژینەوەیان لەسەر چەند جۆرە خۆراکێک کردووە، بۆیاندەرکەوتووە کە ماددەی 'ئەکریمیلاید' کەماددەیەکی شێرپەنجەییە بەڕێژەیەکی زۆر لە پەتاتەی سورەکراودا هەیە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوەکەیاندا، گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پەتاتەی سورەکراو سەرەڕای ئەوەی خواستی زۆری لەسەرە، بڕێکی زۆر لەماددەی 'ئەکریمیلاید' کە ماددەیەکی شێرپەنجەییە و هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبونی چەندین گرێی شێرپەنجەیی، کە ئەو میکرۆبە، لەهەندێک ماددەی خۆراکیدا دروستدەبێت، ئەوەش بەهۆی پلەی گەرمی زۆرەوە، بەتایبەتی ماددە ڕوەکیەکان کە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرایتیان تێدایە، لەگەڵ بڕێکی کەم لە پڕۆتینات.

پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، بەردەوامن لەسەر تاقیکردنەوەکان بۆ دڵنیابوون لەبڕی ئەو ماددە شێرپەنجەییە و دۆزینەوەی شێوازی خۆپاراستن لێی و شارەزابوون لە شێوازی هەڵگرتنی ماددە خۆراکییەکان.