ناس کورد-
سوپای پاسدارانی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قەرارگەی حەمزە کە بنکەی سەرەکی لە شاری ورمێیە (28ی ئەیلولی 2022) رایگەیاندووە، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا مووشەکی خاڵ پیکی 360ی هێزی وشکانی سوپای پاسداران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بەکارهاتوون."
لەبارەی هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکانی ئەمڕۆوە، سوپای پاسداران دەڵێت: "دوابەدوای هەوڵی ئەو حیزبانە بۆ ئاژاوەگێڕی و دروستکردنی نائەمنی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکمان لە دژیان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە."
سوپای پاسداران لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "تاوەکو نەهێشتنی هەڕەشەی ئەم هێزانە و هەنگاوی کاریگەریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نەبینین بۆ جێبەجێکردنی پابەندی و بەرپرسیارێتی خۆیان ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت."