گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران لە پردێ پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستانی بۆردومان کرد

2022.09.28 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لە پردێ پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستانی بۆردومان کرد

ناس کورد-

هاوکات لەگەڵ بۆردومانی بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات لە زڕگوێز نزیک سلێمانی و کۆیە، ئێران لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە بۆردومانی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستانی (پاک) لە شێراوەی نزیک پردێ بۆردومان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پاک ڕایگەیاند، "ھێرشەکە شەھید و برینداری لێ کەوتووەتەوە بەڵام ھێشتا بە تەواوی ژمارەی قوربانییەکان روون نین."

 

کەمێک پێش ئێستا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانی، بۆردومانی بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کرا لە گوندی زڕگوێز لە نزیک شاری سلێمانی.  

  

ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرس لە حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان تایبەت بە "ناس کورد"ی راگەیاند، "ئێران بە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بنکە و بارەگاکانمانی لە زڕگوێز بۆردومان کردووە، دوو بارەگامان تەختی زەوی بوون."  

  

وتیشی، "تائێستا دوو بریندارمان هەیە".