گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پەیوەندی ئەو کچە ئۆکرانییەی پیاوێکی لە هاوسەرەکەی جیاکردەوە بە کارەسات کۆتایی هات

2022.09.28 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
پەیوەندی ئەو کچە ئۆکرانییەی پیاوێکی لە هاوسەرەکەی جیاکردەوە بە کارەسات کۆتایی هات

ناس کورد-

دوای ئەوەی چیرۆکەکەیان لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا زۆر بڵاوبووەوە، هیچ کەسێک چاوەڕێی نەدەکرد ئەو خۆشەویستییە "بەهێزە"ی لەنێوان کچە پەنابەرێکی ئۆکراینی و پیاوێکی بەریتانی کە ژن و دوو منداڵەکەی لەپێناویدا بەجێهێشت وا بە خێرایی و بە شێوەیەکی کارەساتبار کۆتایی پێبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەیەک کەم دوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا و ئاوارەبوونی ئۆکرانییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ناوی سۆفیا کەرکادیمی 22 ساڵی ئۆکرانی بووە مانشێتی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەکان، دوای ئەوە خێزانێکی بەریتانی کە لە پیاو و ژنێکی گەنج و دوو منداڵ پێکهاتبوو وەک هاوکاری گرتیانە خۆیان، بەڵام سۆفیا دڵی پیاوەکەی بەناوی تۆنی گارنێت برد و وای لێکرد لە هاوسەر و منداڵەکانی بەجێبهێڵێت و پێکەوە بژین، بەڵام ئێستا و دوای نزیکەی چوار مانگ، تۆنی سۆفیای بۆ هەمیشە دەرکرد و تەنانەت پۆلیسیشی بۆ بانگ کرد بۆئەوەی چیتر لە دەرگای نەداتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گرتەی کامێراکانی چاودێری بڵاوکردووەتەوە کاتێک سۆفیا بە شەق لە درەگای تۆنی دەدات و داوای لێ دەکات بگەڕێتەوە بۆلای چونکە خۆشی دەوێت، بەڵام تۆنی وەڵامی ناداتەوە و پۆلیسی بۆ بانگ دەکات تاوەکو دووریبخەنەوە.

ئەو کچە پەنابەرە ئۆکرانییە چەند کاتژمێرێک لە بەردەم دەرگای تۆنی هاواری دکرد "خۆشم دەوێیت تۆنی"، کاتێک سۆفیا دەنگی بەرزکردەوە و هەوڵی دا دەرگاکە بشکێنێت، تۆنی پۆلیسی بۆ بانگ کرد و دەریان کرد.

Tony Garnett Leaves His Wife Lorna For Ukrainian Refugee Sofiia Karkadym 10  Days After She Moved Into Their House – Page 3 – BlackSportsOnline

تۆنی لەبارەی کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ سۆفیای ئۆکرانی لێدوانی دا و وتی، "من چیتر نامەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئەودا بکەم، هەروەها ژمارەکەیم بلۆک کردووە، بەڵام ئەو هاتە ماڵەکە و ویستی هێرش بکات و قەناعەتم پێبکات بگەڕێمەوە، بۆیە پەیوەندیم بە پۆلیسەوە کرد، من دەمەوێت بگەڕێمەوە لای منداڵەکانم و خێزانەکەم”.

 

بەڵام هاوسەری پێشووی تۆنی بە ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی وتووە کە "دەمزانی ئەو پەیوەندییە دەبێتە کارەسات بۆیان، به‌ڵام پێم وا نه‌بوو دوای ته‌نها چوار مانگ ئەوە ڕووبدات، بەڵام ئەستەمە من لێی خۆش بم تەنانەت دوای یەک ملیۆن ساڵیش."

Love triangle of UK couple & 'home wrecker' Ukraine refugee