ناس کورد-
کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر سکاڵایەک دەستگیرکرا و لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە دەستبەسەرە تاوەکو یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پاش ئەوەی ئەفسەرێکی بنکەی پۆلیسی شارەوانی بەهۆی دیارنەمانی بڕێک پارە کە وەک سزای ئاژەڵی بەرەڵا (مانگا)وە کۆکراوەتەوە دەستگیرکرا، ئەو مفەوەزە چەند زانیارییەکی لەبارەى دۆسیەی زەویوزاری سنورەکە ئاشکرا کردووە و بەهۆیەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی شارەوانی دەرچووە.
یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەکرێت ئەوەیە گوایە رێکاری تووندی بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی نەگرتووەتە بەر.