ناس کورد-
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون دەکات بۆ بڕیارێکی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەى ناوەندەکانی خوێندنی قورئان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی ئەیلولی 2022، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەسەرپەرشتیی هەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەكه، كۆبووەی ئاسایی خۆی ئهنجام دا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به وەڵامدانەوە ههبوو وهڵام درانهوه، ئەوانهی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران، بهمهبهستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان."
دەشڵێت، "له بهشێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ كرا لەسەر ڕێنماییەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەبارەت بە سەنتەر و بنکەکانی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، بۆ ئەمەش بڕیار درا لیژنەیهکی لاوەکی لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەردانی وەزارەتی ئەوقاف بکات و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکرێت."