گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی بزانە

كشتوكاڵی هەرێم ڕێنمایی پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بڵاوكردەوە

2022.09.27 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
كشتوكاڵی هەرێم ڕێنمایی پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بڵاوكردەوە

ناس کورد-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، رێكارەكانی پێدانی قەرزی بانكی بۆ جوتیاران و دەرچوانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بڵاوكردەوە و بەگوێرەی رێكارەكانیش، بڕی 15 تا 100 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت و پێویستیشە لە ماوەی ساڵێك تا پێنج ساڵ بگەڕێندرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی لە گشتاندنێكدا بۆ فەرمانگەكانی وەزارەت چەند رێكارێكی بڵاوكردەوە، دوابەدوای واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشت لەگەڵ بانكی (القرطاس ئیسلامی) بەمەبەستی دابینكردنی قەرزی بانكی و پاڵپشتی پڕۆژەكانی جوتیاران و دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری:

 

یەكەم: وەرگرتنی مامەڵەی جوتیاران و دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری ئەوانەی كە خوازیارن سودمەند بن بەمەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچوك و مامناوەند و بەرزكردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.

 

دووەم: پشتگیری بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانمان لەگەڵ سەرجەم بەراییەكانی تایبەت بە پڕۆژەكە هاوپێچ دەكرێت، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پەسەندكردن و ئاراستەكردنی بۆ بانكی ناوبراو .

 

سێیەم: خاوەن بیرۆكە پێویستی بە (كەفیل) ێك دەبێت بۆ بانكی ناوبراو كە فەرمانبەری حكومەت بێت .

 

چوارەم: بڕی قەرزەكە لە نێوان 15 ملیۆن تا 100 ملیۆن دیناری عێراقی بە گوێرەی ئاستی پڕۆژەكە دەبێت، لە ماوەی یەك تا پێنج ساڵ قەرزەكە دەدرێتەوە و لە دوایی شەش مانگی یەكەمی سومەندبونی قەرزەكە.

 

پێنجەم: كاری وەزارەتمان تەنها هەڵسەنگاندن و پەسندكردن و پشتگیری و چاودێری پڕۆژەكانە لە روی هونەری و پێشخستن و دۆزینەوەی هەلیكار بۆ جوتیاران و دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری.

 

شەشەم: سەرجەم رێكارە كرداریەكان وەكو (یاسایی و دارایی و كارگێری)لە بانك یەكلایی دەكرێنەوە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكە.