گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پێشمەرگە خانەنشین کران

2022.09.27 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری پێشمەرگە خانەنشین کران

ناس کورد-

دوای ڕێکارە یاسایی و سەربازییەکان و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە دوو ھەزار ئەفسەری ھێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای کرد، ئەو ئەفسەرانەی خانەنشین کراون بەپێی یاسا بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمیی پارتی لە هەواڵێکدا (27ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیستی ئەو ئەفسەرانەی داوای خانەنشنییان کردبوو ئیمزا کرا کە پێک ھاتبوون لە دوو ھەزار و 61 ئەفسەر لە مولازمەوە تا پلەی عەمیدی پێشمەرگە، ئەویش دوای بڕینی ڕێکارە سەربازی و یاسایییەکان بۆ خانەنشینبوونی ئەو ئەفسەرانە."

 

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕاگەیاند، "ئەو ئەفسەرانەی ناویان لە لیستی خانەنشینیدا ھاتووە سەر بە یەکەی 80ی ھێزی پێشمەرگەن و دوای تەواوبوونی خزمەتی سەربازییان بەپێی یاسا ناویان خراوەتە لیستی خانەنشینی بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە پەسەند بکرێن و کۆتایی بە ڕاژەی سەربازییان دێت لەنێو ھێزەکانی پێشمەرگەدا.''