گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری بزانە

سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر گۆڕانکاری لە ئۆرگان و مەڵبەندەکانی کۆدەبێتەوە

2022.09.27 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر گۆڕانکاری لە ئۆرگان و مەڵبەندەکانی کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی ئەو حزبە کۆببێتەوە، میدیای فەرمیش دەڵێت "تەوەری سەرەكی رێكخستنەوەی ئۆرگان و مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەواڵێکدا دەڵێت، "كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی درێژكراوەی كۆبووەنەوەكانی پێشووترە، و بڕیارە رۆژی پێجشەممە (30ی ئەیلولی 2022) بەرێوەبچێت."


مستەفا محەمەد عەبدوڵا، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ڕاگەیاند، "لەو كۆبوونەوەیەدا بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی قسە لەسەر راپۆرتی مەكتەبەكانی راگەیاندن، بیرو گەشەپێدانی هۆشیاریی، رێكخراوە دیموكراتییەكان، شەهیدان وتێكۆشەران، ناوەندەكانی دەرەوە، كاروباری كۆمەڵایەتی و پێكهاتەكان دەكرێت".


وتیشی، "مەكتەب و ئۆرگانەكان راپۆرتی رێكخستنەوە و كاركردن و پلان و ستراتیژیی ئامادەدەكەن و لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەوردی تاووتوێ دەكرێن."


باسی لەوەش کرد کە "پێشنیازی مەكتەب و ئۆرگانەكان بۆ رێكخستنەوە و زانینی كێشە و گرفتەكان، تا وەكو بە چارەسەرە جێبەجێ بكرێت لە پێناوی گەشەپێدانی زیاتری سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیی".