گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حەکیم: دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى حەلبوسى نادرێت

2022.09.27 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
حەکیم: دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى حەلبوسى نادرێت

ناس کورد-

 

عەمار حەکیم سەرۆکى رەوتى حیکمە رایگەیاند، بەشێکى زۆرى پەرلەمانتاران لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبوسى نین و پێناچێت ئەو پرسە بخرێتە دەنگدانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەکیم (27-9-2022) لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "حەلبوسی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەرە، رێژەیەکی زۆر لە نوێنەران دەیانەوێت دەستلەکارکێشانەوەکە بکشێنێنەوە، پێموایە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە دەنگى لەسەر نادرێت".

 

وتیشى "هیوادارین حەلبوسی دەستلەکارکێشانەوەی بکشێنێتەوە، بەڵام ئەگەر سوور بێت لەسەر پێشکەشکردنی، پێموایە  پەرلەمانتارەکان دەنگ بە قبوڵکردنی نادەن".

 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (26ی ئەیلوولی 2022) ڕایگەیاند، بڕیاری پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکە بەتەنها لەلایەن خۆیەوە دراوە و لەگەڵ کەسیشدا گفتوگۆی لەسەر نەکردووە.    

  

حەلبوسی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا چەند کاتژمێرێک دوای دەستلەکارکێشانەوەی (26ی ئەیلوولی 2022) ڕایگەیاند، "بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمان لە ٢20 ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت بەڵام سەرۆکوەزیران پێشنیاری دواخستنی کرد"، و ئاشکرایکرد کە "داواکەی کازمی بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی لە ترسی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بووە."    

  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەم لەگەڵ سەركردەكانی هاوپەیمانێتییەکەمدا تاوتوێ نەكردووە، هەروەها لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەم لە سەرۆكایەتی پەرلەمان باسم لە هاوپەیمانی سیادە نەكردووە".    

  

حەلبوسی ئاشکراشیکرد کە یەكێك لە هۆكارەكانی دەستلەكاركێشانەوەکەی بەهۆی گۆڕانکاریی بووە لە زۆرینەوە بۆ سازان.    

  

وتیشی، "پێكهاتەی ناو پەرلەمان گۆڕاوە، هەر پەرلەمانتارێك مافی ئەوەی هەیە بۆچونی خۆی بدات لەبارەی سەرۆكەكەیەوە، دەستلەکارکێشانەنوەکەشم دانیشتنی پەرلەمان پەكناخات."    

  

ناوبراو ڕەتیکردەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی "پەیوەندی بە پەیامی سیاسییەوە هەبێت."