گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

عێراق دراوى 20 هەزار دینارى دەردەکات

2022.09.27 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دراوى 20 هەزار دینارى دەردەکات

ناس کورد-

 

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، کاردەکەن لەسەر دەرکردنى چاپێکى نوێی دراو کە بەهاکەى 20 هەزار دینار دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا غالب لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "ئێمە کار لەسەر دەرکردنی دراوێکی نوێ دەکەین بە بەهاى ٢٠ هەزار دینار دوای تاوتوێکردنى بەمەبەستی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی دەست دەکەین بە ڕاگەیاندنی".

 

وتیشى "ئێمە ستراتیژییەکی ئامادەکراومان هەیە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئامادەیە، ڕەنگە جێبەجێکردنی دوابکەوێت بەهۆی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە".

 

مستەفا مەحمود باسى لەوەشکرد، بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی گەورەی گەشەپێدان بۆ سەرجەم کەرتەکان سوودی هەڵوەشاندووەتەوە.

 

دەشڵێت "بانکی ناوەندی ڕۆڵی هەیە لە جوڵاندنی بزاوتى ئابووریدا، دەستپێشخەریی ئێمەش پڕۆژەکانی جوڵاندووە و دەرفەتی کاری بۆ ڕەخساندووە، بەتایبەتی لە کەرتی نیشتەجێبووندا".