کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد دانوستانى ئاشتى نێوان بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌قه‌ته‌ر به‌رده‌وامه و تا ئێستاش ئەنجامەکەی ئاشكرا نه‌كراوه. . زەبیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاندووه: "هەشتەمین گەڕی دانوستانەكانی نێوان تاڵیبان و ئەمریكا شەوی ڕابردوو لە دۆحەی پایتەختی قەتەر كۆتایی هاتووە". . وتهبێژهكهى تاڵیبان دانوستانەكانی نێوان حزبه‌كه‌ى و ئه‌مریكایى بە بنیاتنەر و درێژخایەن ناوبردووە و وتوویەتی: "هەردوولا لەگەڵ سەركردەكانیان سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو ڕاوێژ دەكەن." . له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌مریكادا لهدۆحهى پایته‌ختى قه‌ته‌ر بەڕێوەچوون، به‌ڵام تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆ لەو گفتوگۆیانە ڕانه‌گه‌یه‌نراوه. بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، ساڵى 1994 له‌ئه‌فغانستان دامه‌زراوه، رێكخراوێكى سوننه مه‌زهه‌به و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە ده‌ستیداوه‌ته خه‌باتى چه‌كدارى و كردهوهكانیشى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بهتیرۆریستى ناو زهد ده‌كرێن. ساڵى 1996 زۆربه‌ى خاكى ئه‌فغانستان و كابۆڵى پایته‌ختى كۆنترۆڵكرد و ساڵى 2001 دواى هێرشه‌كه‌ى یانزه‌ى سێپته‌مبه‌ر، به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلان به‌و هێڕشانەوە ئه‌مریكا هێرشى كرده سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و لهكابۆڵ و زۆربه‌ى شاره‌كانى تر‌ى ئه‌فغانستان دوورى خسته‌وه.