گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بەرپرسێکی ئەوقاف: خەڵکانێک بەبیانووی فێرکردنی قورئانەوە ژن و منداڵ دەبەنە ژوورەکانی خۆیان

2022.09.26 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی ئەوقاف: خەڵکانێک بەبیانووی فێرکردنی قورئانەوە ژن و منداڵ دەبەنە ژوورەکانی خۆیان

ناس کورد-

بەڕێوەبەرێک لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خەڵکانێک بەبیانووی فێرکردنی قورئانەوە ژن و منداڵ دەبەنە ژوورەکانی خۆیان و کاری نەشیاو دەکەن و فیکری تووندڕەوی لە مێشکیان دەچەسپێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیرشادی ئاینی و ناوەندەکانی فێرکردنی قورئان لە هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداودا (26ی ئەیلولی 2022) وتی، "دوای هاتنی سکاڵایەکی زۆر لە دایکان و باوکانی ئەو خوێندکارانە کە خۆمان لەگەڵ هەندێک لەوانە قسەمان کردووە، دەزانین کە لە زۆر شوێن بە ناوی فێرکردنی قورئان و حەدیس منداڵ و ئافرەت براوەتە ژوورەکانی خۆیان."

 

دەشڵێت، "دەبێت سەرجەم بنکەکان لەگەڵ ئێمە وەک ئەوقاف هەماهەنگی بکەن و چیتر ڕێگە نادەین پارەی پێ پەیدا بکەن."

 

باسی لەوەشکرد کە "بە بەڵگە لامانە کە منداڵ لەو خولانە هاتووەتەوە و بە باوکی وتووە ئەگەر ڕیش دانەنێیت پێت ناڵێم باوکە، یان بە دایکی وتووە دەبێت لە ماڵەوەش لەچک بکەیت."