گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشە هەیە؟

وەزارەتی بازرگانی لەبارەى نەمانی سەبەتەی خۆراک لێدوانی دا

2022.09.26 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بازرگانی لەبارەى نەمانی سەبەتەی خۆراک لێدوانی دا

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دا لەوەی "هیچ کێشەیەک لە سەبەتەی خۆراکدا نییە" و هاتنی جۆرە نوێیەکانی برنجی تایلەندیشی بۆ عێراق ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی (26ی ئەیلولی 2022) وتی، "ژمارەیەک کەشتی بارھەڵگر بە برنجی تایلەندی بە کوالێتییەکی باش گەیشتوونەتە عێراق، داواشی لە هاوڵاتیان کرد، کە ئەم برنجە وەریبگرن و باوەڕ بەو دەنگۆیە نادروستە نەکەن کە لەسەر برنجی تایلەندی ھەیە.


حەنون راشیگەیاند، "برنجی بەردەست لەو جۆرەیە کە لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت."


ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک بریکاری تەماحکار بانگەشەی ئەوە دەکەن کە برنجەکە ناشێ بۆ خوادن، بۆیە بەشێک لە هاوڵاتیان ناچارن وەری نەگرن کە ئەمەش ڕاست نییە."


حەنون جەختی لەوەشکردەوە "کە ئەم برنجە یەکێکە لە باشترین سەرچاوە خۆراکیە نێودەوڵەتییەکان، بەو پێیەی تا ئێستا بارەکان گەیشتووەتە هەشتەمین کەشتی، و تا کۆتایی ساڵ ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە ئەم برنجە بار دەکەن دەگاتە 11 کەشتی ."


وتیشی، "گرێبەستێک هەیە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەڕێگەی کەرتی تایبەتی عێراقەوە کە بنەچەیەکی زۆر باشی دارشتوە.


ھەروەک وتیشی "هیچ کێشەیەک لەبارەی سەبەتەی خۆراکەوە نییە."


ڕوونیشیکردەوە کە "وەزارەتی بازرگانی بە چەند ئاراستەیەک جووڵەی کردووە بە ئامانجی دوورخستنەوەی عێراقییەکان لە قەیرانی خۆراک."


حەنون لە کۆتاییدا ئەوەشی وت، "بە هەوڵی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران،ئێمە سەرکەوتوو بوین لەو پلانەی کە دامانڕشتبوو."