گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم کاردانەوەی هاوپەیمانێتی سیادە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی

2022.09.26 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوەی هاوپەیمانێتی سیادە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی

ناس کورد-

بەرپرس و پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سیادەی سوننەکان ڕایگەیاند، دەنگ نادەن بە دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا محەمەدی، سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و بەدواداچوون، هاوکات سەرکردە لە هاوپەیمانێتی سیادەی سوننەکان کە خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی سەرکردایەتی دەکەن لەبارەى دەستلەکارکێشانەوە لەناکاوەکەی حەلبوسی (26ی ئەیلولی 2022) وتی، "بەهۆی توانای سیاسی و بزێوی مەیدانی و ڕۆڵی گەورەی لە ڕەوڕەوی ئاوەدانکردنەوەدا، دەنگ نادەین بە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک محەمەد حەلبوسی."

me_ga.php?id=41730

بڕیارە پەرلەمانى عێراق 28 ى ئەم مانگە کۆبێتەوە کە یەکێک لە بڕگەکانى دەنگدانە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبوسى لەپۆستى سەرۆکى پەرلەمان.  

 

بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.  

  

me_ga.php?id=41725