گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دادگاى فیدراڵى بڕگەیەکی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمى ’’هەڵوەشاندەوە’’

2022.09.26 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵى بڕگەیەکی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمى ’’هەڵوەشاندەوە’’

ناس کورد-

 

وتەبێژى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای جوڵانەوەکە بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەیەکی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیمداد شاهین (26-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای نەوەی نوێ بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو برگەیەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کە بەتەنها خۆی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات. بەڵکو پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادار و چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم بێت".

 

وتیشى "دادگاکە مادەی دووی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کە دەستەواژەی (حصري) تێدابووە تایبەت بە کۆمسیۆنی هەرێم، بریارەکە دەڵێت ئەو کۆمسیۆنە بە تەنها بۆی نییە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات".