کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى بۆ دابینكردنى ئاسایش له‌ناوچه‌ى كه‌نداو، حكومه‌تى عێراق بوونى هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌لامه‌تى كه‌شتییه بازرگانیه‌كانى ئه‌و وڵاته ڕەتده‌كاته‌وه. . محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌هه‌ژمارى خۆى له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه: "عێراق ڕەتیدهكاتهوه ئیسرائیل له هه‌ر هێزێكی سه‌ربازییدا به‌شداری بكات كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به سه‌لامه‌تی به‌كه‌نداوی به‌سره‌دا پێكده‌هێنرێت". . حه‌كیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ،ده‌توانرێت ئاسایشی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه ده‌سته‌به‌ربكرێت و وڵاته‌كه‌ی له‌زنجیره‌یه‌ك دانوستانی نهێنیى دا له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌دایه. . وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نوسیویەتی: "بوونی هێزه رۆژئاواییه‌كان له كه‌نداودا، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات. " . ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه هاوپه‌یمانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ئاسایش له‌ناوچه‌ى هورمز و بابوبهلمهندهب و ناوچه‌كانى كه‌نداودا پێكبهێنرێت و پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو وڵاتەکەی به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له كه‌نداو پێكیبهێنێت. .