گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران سنورەکانى هەرێم تۆپباران دەکات

2022.09.26 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران سنورەکانى هەرێم تۆپباران دەکات

ناس کورد-

تۆپخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران سنورەکانى هەرێمیان تۆپباران کرد، لە چوارچێوەى ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆپبارانەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر چیاى سەقەر و سنورى سیدەکان بووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

سوپاى پاسدارانى ئێران (24-9-2022) دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى "ئاگرباران و تۆپباران" ى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەئامانج گرتنى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات.  

  

سوپاى پاسداران لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریدایە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کە نزیکى بنکە و بارەگاکانى حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.      

  

جەختیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دواى ئەوە هاتووە کە بەرپرسانى هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانى چالاکى دژى ئێران.