گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاڕەى بەردەوام

دۆلار زێڕى گەیاندە نزمترین نرخ

2022.09.26 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار زێڕى گەیاندە نزمترین نرخ

ناس کورد-

 

نرخی زێڕ لە نزیک نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا جێگیر بوو، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کە یەکێکیان بەرزبوونەوەى دۆلارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە ڕێژەی 0.3% دابەزی و گەیشتە 1637.85 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. پێشتر نرخەکان لەسەدا یەک دابەزین و گەیشتە نزمترین ئاستی لە مانگی نیسانی 2020ەوە و 1626.41 دۆلارى تۆمارکرد، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

هەروەها نرخی زێڕی ئەمریکی بەڕێژەی 0.6% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1645 دۆلار.

 

پێوەرەکانی دۆلار کە پێوانەکردنی ئەدای دراوی ئەمریکییە لە بەرامبەر شەش دراوی سەرەکیدا، لە ساڵی 2002ەوە بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە، کە بەهۆی دابەزینی بەهای پاوەندەوە پاڵپشتی دەکرێت.

 

بانکی ناوەندی ئەمریکا و ژمارەیەک لە بانکە ناوەندییە گەورەکانی دیکە هەفتەی ڕابردوو ڕێژەی سوودیان بەرزکردەوە، ئەمەش نیگەرانی لەسەر کەمبوونەوەى گەشەى ئابورى دروستکرد.