گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێست لەرەوتى سەدرەوە لەسەر هاوپەیمانى چوارچێوەى شیعى و پارتى و یەکێتى

2022.09.26 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێست لەرەوتى سەدرەوە لەسەر هاوپەیمانى چوارچێوەى شیعى و پارتى و یەکێتى

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى رەوتى سەدر هەڵوێستى رەوتەکەى لەبارەى پێکهێنانى هاوپەیمانێتى نوێ لەنێوان چوارچێوەى شیعى و لایەنەکانى دیکە ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غەیب عەمیری (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "چوارچێوە وەک چوارچێوەیەک دەمێنێتەوە و مەحاڵە ببێتە بزوێنەر".

 

پێشتر نوسینگەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاندبوو، کەشتى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بەڕێکەوتووە، لە ئاماژەیەکدا بۆ نزیکبوونەوەى راگەیاندنى هاوپەیمانێتییەکە کە چوارچێوەى شیعى و پارتى و یەکێتى و سوننەکان لەخۆدەگرێت.

 

لاى خۆیەوە، فادى شەمەرى ئەندامى مەکتەبی سیاسی رەوتى حیکمە لە تویتێکدا نوسیویەتى، ڕێککەوتنى کۆتایی کراوە بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت، لەنێوان چوارچێوە و پارتى و یەکێتى و سیادە و عەزم و بابلیۆن و وەرەقەى سیاسی واژۆکراوە.  

  

دەشڵێت، چاوەڕوانى تەوابوونى گفتوگۆکانن بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک کۆمار و دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمان.