گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’90%ى چەکداران ناوخۆیین’’

دژە تیرۆر: هەماهەنگى هەرێم و بەغدا جوڵەى داعشى لەناوچە جێناکۆکەکان لەناوبرد

2022.09.25 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆر: هەماهەنگى هەرێم و بەغدا جوڵەى داعشى لەناوچە جێناکۆکەکان لەناوبرد

ناس کورد-

 

دژە تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند، ئێستا 90٪ی ئەندامانى داعش لەناو عێراقدا ناوخۆیین و هەماهەنگى سەربازى هەرێم و بەغدا جوڵەى چەکدارانى ئەو ڕێکخراوەى لەناوچە جێناکۆکەکان لەناوبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی ئاژانسەكە، سەباح نوعمان (25ی ئەیلوولی 2022) بە کەناڵى فەرمى عێراقى راگەیاند، "دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامە لە فشارخستنە سەر پاشماوەكانی داعش و رێگرییان لێدەكات لە ئەنجامدانی کردەوەى تیرۆریستی”.

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەماوەی مانگی ئەیلولدا ١١٧ ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامدا و چەندین تیرۆریستمان دەستگیرکرد، هەروەها کەسانی دیکەمان کوشت، لەنێویاندا سەرکردەکان".

 

سەباح نوعمان دەڵێت "داعش هەوڵدەدات دووبارە بوونی خۆی جێگیر بكاتەوە و ئۆپەراسیۆنەكان ئەنجامبدات، كە زۆربەیان بۆ قازانجی میدیایە".

 

ڕاشیگەیاند، "ئاژانسەکە بنکەیەکی گەورەی زانیارى لەبارەى تیرۆریستان لە ناوخۆ و دەرەوەدا هەیە، 90%ی چەکدارەکانی داعش ئێستا ناوخۆیین".

 

سەباح نوعمان دەشڵێت "لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی چیای حەمرین، ئامێر و بەڵگەنامە دۆزراونەتەوە دۆزیوەتەوە و ئێستا لە پرۆسەی شیكردنەوەدان".

 

 ڕوونیشیكردەوە "ناوچەكانی دیالە و باشووری كەركوك ناوچەیەکى سەختن و گونجاون بۆ جووڵەی تیرۆریستان، چاودێرى ئاسمانی و دابەزینى ئاسمانی تاکە ڕێگایە بۆ نەهێشتنیان لەو ناوچانەدا." .

 

وتەبێژى دژە تیرۆر جەختیکردەوە "ئەو ناوچانەی کە هەرێم و ناوەند جیا دەکەنەوە پێشتر تیرۆریستان هاتوچۆیان تێدا دەکرد، بەڵام هەماهەنگی هاوبەش ئەو جوڵەیەی لەناوبرد. بەپێی شیکاری و هەڵسەنگاندنی ئێمە، پاشماوەی داعش لە ئێستادا هیچ مەترسییەک دروست ناکات، جا چ لەسەر زەوی بێت یان لە میدیادا”.