گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان

خوێندنى باڵا (22) پۆست لە زانکۆى  سلێمانى ڕادەگەیەنێت

2022.09.25 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا (22) پۆست لە زانکۆى  سلێمانى ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (22) پۆست لە زانکۆى سلێمانى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆستەکان:

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

ڕاگرى کۆلێژى زانست

ڕاگرى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى

ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ڤێتەرنەرى

ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان

ڕاگرى کۆلێژژى زانستە ڕامیارییەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى

ڕاگرى کۆلێژى یاسا

ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان

ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان

ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى

ڕاگرى کۆلێژى دەرمانسازى

ڕاگرى کۆلێژى زانستە سروشتیەکان

ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشیەکان

ڕاگرى کۆلێژى زمان

ڕاگرى کۆلێژى کارگێرى و ئابورى

ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى

 

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە (١٠) دە ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینییەکان:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.

- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردن  (سى ڤى یەکەى) ، (پوختەى ڕاژەکەى) ، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى( و ) لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان(، کۆتایی دەوامى  ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (2-10-2022) لەم بەستەرە  (https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 ) دەبێت.

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.