گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

محەمەد شیاع سودانى کارنامەى خۆى خستەڕوو

2022.09.25 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد شیاع سودانى کارنامەى خۆى خستەڕوو

ناس کورد-

 

محەمەد شیاع سودانى کاندیدى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکوەزیران، ئەولەویەتی "کارنامەى  حکومەت"ی دەستنیشان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)،  سودانى لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک شرۆڤەکاری سیاسی، نووسەران و ڕۆژنامەنوسان، گرنگترین بڕگەکانی بەرنامەی کابینەى خستەڕوو ئەگەر متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت.

 

سودانی جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامەی حکومەتەکەی (٢٣) خاڵى لەخۆگرتوە، (تەندروستی، کارەبا، خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، دژە گەندەڵی) ئەولەویەتیان دەبێت، ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی دۆخی سەختی ژیان و خزمەتگوزاری کە زۆربەی هاوڵاتیان تێیدا دەژین لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، هەروەها فایلەکانی بوژاندنەوەی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چارەسەرکردنی بێکاری، هاوتەریب لەگەڵ فایلە سیاسییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانی کورت و مامناوەند و درێژخایەنی هەیە کە کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجان، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و چالاککردنی کەرتە ئابوورییەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار".

 

سودانی روونیكردەوە كە هەوڵی راستكردنەوەی رێڕەوی دەوڵەت دەدات و لەگەڵ سەرکردەکان رێككەوتووە كە ئەگەر شكستی هێنا لێپرسینەوە لە وەزیر لە ئەستۆی خۆی دەبێت و ئەگەر پێویست بكات دەیگۆڕێت.

 

سودانى هەروەها ئەو ناوانەى رەتکردەوە کە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى پێکهاتەى کابینەکەى.