ناس کورد-
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریدا لە ئاستەنگی "گەورە"، لەئەگەرى پێکهێنانى حکومەتدا بەبێ ڕەوتى سەدر، دەشڵێت گۆڕانکاریی لە نرخى دراو سەرکەوتووترین هەنگاو بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتەر" (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) رایگەیاند، "عێراق پێویستی بە دوورکەوتنەوە هەیە لە رابردوویەکی پڕ لە توندوتیژی بەرەو ئایندەیەک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ بێت".
وتیشى "ئێستا ههمووان تێگهیشتوون كه ههر حكوومهتێك سهدر لهخۆ نهگرێت، ڕووبهڕووی ئاڵنگاری گهوره دهبێتهوه".
کازمى باسى لەوەشکرد، چینی سیاسی لە عێراق رووبەڕووی قەیرانی متمانە بوونەتەوە لەگەڵ خەڵک، دوورخستنەوەی سەدر بۆ نموونە رەنگە ببێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ یان خراپتر.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەولەویەتەکانم بریتین لە دیالۆگ و دیالۆگ و دیالۆگ".
کازمى دەڵێت، ئێران دۆستی له عێراقدا ههیه و دەتوانێت هانیان بدات بۆ دیالۆگ لەبرى بەکارهێنانى ئەو چەکانەى هەیانە.
جەختیشیکردەوە، له ئێستادا پهیوهندییهكی باشیان لهگهڵ ئێراندا ههیه.
"دۆخی ئابوری عێراق بەرەو داڕمان رۆیشت، گەیشتینە ئاستێك كە نەمانتوانی مووچەی فەرمانبەرانی حكومی و خانەنشینان بدەین. لە ناوەڕاستی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)دا بووین، کاتێک نرخی نەوت داڕما و ململانێی (ئێران-ئەمریکی) لەسەر خاکی عێراق گەیشتە ئاستى پێکدادان".
کازمى وتى "ههر بۆیه بڕیاره سهختهكهمان دا بۆ پێشكهشكردنی بهڵگهنامهیهكی چاكسازی ئابوری بهناوی وەرەقەى سپی چاکسازیی، ئهوه یهكهم بهڵگهی چاكسازی ئابورییه له ماوهی حهوت دهیهدا حكومهتێكی عێراق پێشكهشی كردووه، زۆر کەس ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری من کە لەم بابەتەدا بچمە پێشەوە".
رونیشیکردەوە "ئەم وەرەقەیە خشتەیەکی کاتیی پێنج ساڵە دیاری دەکات، کە لەم ماوەیەدا ئابووری عێراق شاهیدی چاکسازییەکان دەبێت کە پاڵی پێدەنێت بەرەو قۆناغێکی دیکە".
کازمى باسى لەوەشکردووە، لە ئەنجامدا لایەنە سیاسییەکان کە ترسیان لەو سەرکەوتنە هەبوو کە حکومەت دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم بەڵگەنامەیەوە بەدەستی بهێنێت، کاردانەوەیان نیشاندا.
لەبارەى گۆڕانکاریی نرخى دراوەوە، کازمى وتى "ئەو گۆڕانکارییەی لە نرخی دراودا کە لە عێراقدا کردمان یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین دەستکارییەکان بۆ مۆدێلەکانی نرخی دراوی نیشتمانی لە جیهاندا. کە بەبێ لێکەوتەى مەترسیدار ئەنجامدرا."