گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چارەسەرێکی کاریگەر بۆ شێرپەنجە دۆزرایەوە کە خانەکان دەتەقێنێتەوە

2022.09.25 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێکی کاریگەر بۆ شێرپەنجە دۆزرایەوە کە خانەکان دەتەقێنێتەوە

ناس کورد-

لە تروسکاییەکی نوێی هیوادا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە، زانایانی بەریتانی جۆرێکی نوێی چارەسەرکردنیان بە بەکارهێنانی ڤایرۆسێک دۆزییەوە کە خۆیان دەئاڵێنن لە خانە زیانبەخشەکان و لەناویان دەبەن، چارەسەرەکە ئەنجامێکی ئومێدبەخشی لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا نیشانداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی هەواڵیی “BBC”ی بەریتانی، زانایان بەڕوونی ئەوەیان خستۆتەڕوو كە چارەسەركردن بەم ڤایرۆسە بووەتە هۆی نەمانی شێرپەنجەی یەكێك لە نەخۆشەكان، هەروەها هەندێكی دیكەشیان وەرەمەكانیان كەمبوونەتەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەرمانەکە جۆرێکی لاوازی ڤایرۆسی (herpes simplex)ـە کە دەستکاری کراوە بۆئەوەی وەرەمەکان لەناوببات، لە کاتێکدا پسپۆڕان پشتڕاستیان کردەوە کە ڤاکسینی ئەم ڤایرۆسە ڕەنگە لە کۆتاییدا ژیان بۆ هەندێک لە توشبووانی شێرپەنجەی پێشکەوتوو بگەڕێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پێویستی لێکۆڵینەوەیەکی درێژتر و زیاتر.

 

دوو ڕێگا بۆ کوشتنی شێرپەنجە

هه‌روه‌ها ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ و رێكخراوی (Royal Marsden NHS Foundation Trust Trust) ئه‌نجامدراون، ده‌ریانخست كه‌ ئه‌و چارەسەرە كه‌ ڕاسته‌وخۆ دەدرێت لەناو گرێیه‌كه‌، به‌ دوو شێوه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شێرپه‌نجه‌، یه‌كه‌میان به‌ داگیركردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و وایان لێده‌كات بته‌قنه‌وه‌، دووه‌میان به‌ چالاككردنی سیستەمی به‌رگریی له‌ش.

 

لە کاتێکدا چارەسەرەکە لەسەر نزیکەی 40 نەخۆش تاقیکرایەوە، هەندێکیان بە تەنیا دەرزی ڤایرۆسەکەیان پێدرا کە ناوی RP2 بوو، هەندێکی دیکەش دەرمانێکی دیکەی شێرپەنجەیان پێدرا بەناوی نیڤۆلوماب.

 

ئەنجامەکان کە لە کۆنفرانسێکی پزیشکیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێشکەشکران، دەریانخست کە لە کۆی نۆ نەخۆش کە بە RP2 چارەسەر کراون، سێ نەخۆش تەنها وەرەمەکانیان بچووک بووەتەوە.

 

چارەسەری پێشکەوتووی شێرپەنجە

پرۆفیسۆر کیڤن هارینگتۆن، توێژەری سەرەکی دەڵێت، ئەو وەڵامانەی لە چارەسەرەکەوە بەدەستهاتوون "سەرنجڕاکێشن" لە کۆمەڵێک جۆری شێرپەنجەی پێشکەوتوودا تاقیکراوەتەوە لەوانە شێرپەنجەی سورێنچک و جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی چاو.

 

دکتۆر ماریان بەیکەر، توێژەری بواری شێرپەنجە لە بەریتانیا رایگەیاند، ئەنجامە دڵخۆشکەرەکان دەتوانن رێڕەوی چارەسەری شێرپەنجە بگۆڕن.